Skip to the content

ژماره‌یه‌ك فەرمانبەری گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێنران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣١/٥/٢٠٢١ى زایینی بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ٦٤ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێندران.
بە گوێرەی بڕیارەكە، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٩ خەرج دەكرێت لە ڕێككەوتی دەستبەكاربوونیان تا ڕێکەوتى ٣١/١٢/٢٠٢١ى زایینى بە مەرجێك هیچ مووچەیەكی دیكەیان لە حكومەت نەبێت.