Skip to the content

گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە دهۆك خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی دهۆك، ژمارەیەك پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری بە جیا گوژمەی بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج كرد.
لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك نزیكەی 40 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی پەرەپێدانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج كرا، كە ئەم پڕۆژانە كاریگەریان لەسەر باشتربوونی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییانی سنوورەكە دەبێت.