Skip to the content

سلێمانی.. پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە جیاكراوەی عەواڵ جێبەجێ دەکرێ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەمەجۆرن و ئاو و ئاوەڕۆ یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژییەكان و بە بەردەوامیی دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەو سێكتەرە و سێكتەرەكانی تردا جێبەجێ دەكەن.

لەم چوارچێوەیەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانی، گوژمەی زیاتر لە 112 ملیۆن دیناری خەرج کرد بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە جیاكراوەی عەواڵ، كەرتی 27ی بەكرەجۆ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.