Skip to the content

هەولێر.. بە زیاتر لە 237 ملیۆن دینار ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات قیڕتاو دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبه‌ستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی سنوورەكە، پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش لەسەر داهاتی شارەوانی، گوژمەی زیاتر لە 237 ملیۆن دیناری خەرج كرد كە پارەكە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.