Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە شێوەیەکی مەیدانیی سەردانی 8ی حەسارۆكی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری2021، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئیشوکارەکان، بە شێوەیەکی مەیدانیی سەردانی دەروازەکانی پایتەخت و کارەکانی 8ی حەسارۆک و پڕۆژەیەکی وەزارەتی لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکانی و سەرۆکی بەشی هونەری بە وردی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان بە شێوەیەکی گشتی کرد و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی 8ی حەسارۆك لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
سەبارەت بە پرۆسەی خاوێنكردنەوە و ناوچە سەوزاییەكانیش، سەردانی چەند شوێنێكی شاری هەولێر و دەوروبەری كرد بۆ ئەوەی پڕۆسەكانی خاوێنكردنەوە باشتر بەڕێوە بچن و ناوچە سەوزاییەكانیش بایەخی زیاتریان پێ بدرێت بە تایبەتی دەروازەكانی شاری هەولێر، جەختیشی كردەوە كە پێویستە لە ڕووی سەوزایی و ڕێكخستنەوەوە، بایەخێكی زیاتر بە دەروازەکان و ناوچە سەوزاییەکان بدرێت.