Skip to the content

حكوومەت ڕەشنووسی پاراستنی سامانی ئاو ئامادە دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕەشنووسی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ پاراستنی سامانی ئاویان لە هەرێمی كوردستان ئامادە كرد و ئەمڕۆ دوا خوێندنەوەی بۆ كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی ئەیلوولی 2021) لیژنەی ڕاسپێردراو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە دانانی بەرنامە بۆ پاراستنی سامانی ئاو بە سەرپەرستیی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كۆبوونەوەی دووه‌می خۆی كرد و لە پەڕاوێكدا كە لە دوو بەش پێكهاتبوو، ڕەشنووسی ئامادەكراوی هەردوو وەزارەت خرایە بەردەم ئەندامانی لیژنەكە، بە زیادكردنی هەموو ئەو پێشنیازانەی لە كۆبوونەوەی 18ی ئابی ڕابردوو خرانە ڕوو.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی كەمال محەمەد وەزیری كارەبا، د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان، بۆردی پڕۆژەكان و ناوەندی یاسایی لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان به‌ڕێوه‌چوو.