Skip to the content

ڕانیە.. زیاتر لە 381 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆ خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 381 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج دەكات. 
كۆی گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی ڕوكنە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.

- گوژمەی 135,215,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی شادی.
- گوژمەی 145,615,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی چوارچرا.
- گوژمەی 101,905,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی ئاییندە.