Skip to the content

بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە سنووری شارەوانیی هیران جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و دانانى قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.
گوژمەی پڕۆژەكە 215,305,000 دووسەد و پازدە ملیۆن و سێسەد و پێنج هەزار دینارە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، ئێستا بەشێكی زۆری پڕۆژەكە تەواو كراوە كە ماوەی تەواوكردنی سەرجەم قۆناغەكانی پڕۆژەكە 100 ڕۆژە.
وێڕای ئەوە ئیستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.