Skip to the content

زاخۆ... نزيكەی 188 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاو و ڕێگریكردن لە وشكەساڵی خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ ڕێگریكردن لە وشكەساڵی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی زاخۆ و بەڕێوەچوونی ئیشوكاری بیرەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 188 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ.

ئەو گوژمەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ خەرج دەكرێت و ئامانج لێی ڕێگریكردنە لە وشكەساڵی لە وەرزی هاوین بە مەبەستی دابینكردن و كڕینی كەلوپەلی پێویست بۆ بیرەكانی ئاوی شارەكە، ئەم بڕە پارەیە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و باشتر كاركردنی بیرەكان و پرۆسەی دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە.