Skip to the content

سەرۆكی حكومەت 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ خەرج دەكات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ.

گوژمەكە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ وەكو قۆناغی یەكەم خەرج دەكرێت، ئەو گوژمەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر كارەكانی پڕۆژەكە دەبێت و گرفتی ئاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات.