Skip to the content

سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی بڕی (٥،٨٧٤،٣٧٢،٠٠٠ )دینار بۆ پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دھۆک، گوژمەكە لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی (٥،٨٧٤،٣٧٢،٠٠٠ )دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ كە لە ڕێکەوتی 1/9/2021 تاوەکو ٣١/٨/٢٠٢٢ ، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.