Skip to the content

شاریا.. پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە سنووری شارەوانیی شاریا پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا، ئەم پڕۆژەیە گرفتی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەكات.
پڕۆژەكە لەلایەن شارەوانیی شاریا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، ئەمەیش لە كاتێكدا ئێستا لە سنووری شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.