Skip to the content

پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گردجووتیار دەستی پێكرد

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی گردجووتیار لە شاری هەولێر دەستی پێكرد كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خراپیی شەقامەکان کێشەی زۆری بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکە دروستکردبوو.
گوژمەی پڕۆژەكە، زیاتر لە 86 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت. بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کارئاسانی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و دانیشتووانی گەڕەكەكە دەکرێت.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا لە شاری هەولێر چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە بواری جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دیكە دەكرێت.