Skip to the content

ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ لە شارى هەولێر قیڕتاو دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پڕۆژەكانی قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵان لە شاری هەولێر بەردەوامە و لە تازەترین خەرجكردنی گوژمەدا بۆ بابەتی قیڕتاوكردن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ لە شاری هەولێر.

گوژمەكە لەسەر داهاتی ڕێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج كراوە، ئەم پڕۆژەیەش كاریگەری لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی گەڕەكەكە دەبێ.