Skip to the content

بە گوژمەی ١٢٦ ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەک لە دهۆک جێبەجێ دەكرێن

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی ١٢٥ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری شاری دهۆك، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی.
گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەیەی خزمەتگوزاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام خەرج دەكرێت:
- نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی ڕۆژهەڵات/ قۆناغی یەكەم.
- دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقامێكی 15مەتری.
- نۆژەنكردنەوە و دووبارە كۆنكرێتكردنەوەی چەند شەقامێك لە نزیك باخچەی چیمەن.
- نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی ڕۆژهەڵات/ قۆناغی دووەم.