Skip to the content

بە گوژمەی ٣٠٨ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە شارۆچکەی باسرمە جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەی باسرمە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارەکە بە گوژمەی ٣٠٨ ملیۆن دینار  جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکە بریتیە لە تەختكردن، كێربستۆن، قیڕتاوكردن، كۆنكرێتكردن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شارۆچکەکە کە نزیكەی ٥ هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن و سیمایەكی جوانیش بە شوێنەکە دەبەخشێت.
ئەم پرۆژەیە لە مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێكردووە و تاوەكوو ئێستا بەشی زۆری تەواوكراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە.