Skip to the content

درووستكردنی شەقامێكی ١٥ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی٢٠٢٢، درووستكردنی شەقامێكی ١٥ مەتریی گەڕەكی بۆتان لە قۆناغی یەكەمدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستیپێكرد.
پرۆژەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەندازیاران و تیمەكانی شارەوانییەوە جێبەجێدەكرێت و ئێستاش كاری بڕین و ڕاستكردنەوە و تێكەڵەڕێژكردنی بۆ دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە نوێترین فەرمانیدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ شاری دهۆك دەربڕی.