Skip to the content

زیاتر لە 378 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیری تانجەرۆ خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكیدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (378,760,000)  ٣٧٨ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ قۆناغەكانی 2و3و4و5و6 خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی باشتر بەرێوەچوونی كاروباری كارگەكە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.