Skip to the content

گوژمەی ٢٦٢ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامی سەرەكی لە كەلار خەرج دەکرێت

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی لە كەلار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٢٦٢ ملیۆن و ٧٥ هەزار دینار .
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت. كە گوژمەی ١٦٢ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و گوژمەی ٩٩ ملیۆن و ٨٢٥ دیناریش بۆ ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی كەلار خەرج دەكرێن.