Skip to the content

ساسان عەونی لە ژاپۆن لەگەڵ سۆمیتۆمۆ كۆرپۆرەیشن پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، سەردانی سۆمیتۆمۆ كۆرپۆرەیشنی كرد و لەگەڵ ساتۆشی تۆكودە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی گشتی لە سۆمیتۆمۆ كۆرپۆرەیشن گفتوگۆیان لەبارەی كارەكانی كۆمپانیای ناوبراو لە هەرێمی كوردستان كرد.
سۆمیتۆمۆ کۆرپۆرەیشن لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ کارئاسانی و هاوکارییەکان.
هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونیكردەوە کە حكومەت هەموو جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ كۆمپانیا بیانییەکان دەکات بۆ ئەوەی هاوكار بن لە بووژانەوەی سێكتەرە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.