Skip to the content

لە سلێمانی زیاتر لە ٨۹۷ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٨٩٧ ملیۆن و ٥٠٥ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دا.

ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە جێبەجێكردنی دەرخستەی گواستنەوەی ڕێڕەوی بۆڕیی ۱۲۰ مللیمی كاربۆن ستیل لەناو بەشێك لە جیاكراوەکانی كەرتی ۳٥ی كانیسپیكە كە لەسەر ڕێژەی ۱۰۰%ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەپێی پلانی ساڵی ۲۰۲۲ خەرج دەكرێت.