Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ژاپۆن، سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆنی كرد و لەلایەن نیشیدا شۆجی، جێگری وەزیری پەرلەمانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزار و شاندێكی وەزارەتەكە پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارەكەدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامانجی سەردانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ ژاپۆن ڕوونكردنەوە و سوپاسی حكومەت و ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد كە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریدا هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوانیان بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی جایكا كردەوە بۆ بەردەوامی و فراوانتركردنی كاری پێكەوە لە بواری خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان.