Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە 482 ملیۆن دینار شەقامێكی 40مەتری لە شاری هەولێر تەواو كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 40 مەتری لە شاری هەولێر كە هەردوو گەڕەكی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، بەیەكەوە دەبەستێتەوە، كۆتایی هات و ئێستاش شۆفێران دەتوانن شەقامەكە بەكار بهێنن.

بە گوێرەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە 482 ملیۆن دینار لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولیر و كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە تەواو كراوە، هاوكات لەگەڵ دروستكردنی شەقامەكە، كاری دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەییشی بۆ جێبەجێ كراوە و ئێستاش شۆفێران دەتوانن شەقامەكە بەكار بهێنن.

هەردوو گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، دوو گەڕەكی گەورەی شاری هەولێرن و ئەم پرۆژەیەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و كارئاسانی بۆ دانیشتووانی هەردوو گەڕەك و ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی شوێنەكان دەكەن لێی سوودمەند دەبن.