Skip to the content

زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا. ئەمەش لەكاتێكدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە فەرمانێكی تریدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی خەرج كرد.
هەردوو گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانین و بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا خەرج كراون، پڕۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی بۆڕی بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 198ی شێخ وەیساوا لە كەرتی 2ی قڕگە لە قۆناغی یەكەم، هەروەها پڕۆژەیەكەی تریان بریتییە لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە، قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.