Skip to the content

زیاتر لە 525 میلۆن دینار بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی.

 لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بڕیاردرا بە خەرجكردنی گوژمەی (525,853,000) پێنجسەد و بیست و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا و سێ هەزار دینار، بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە-قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی  سلێمانی.