Skip to the content

بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات و جەختیش لە پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران دەكاتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 25ی كانوونی 2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد و بە وردی چەند بابەتێكی تایبەت بە خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكانی دەڤەرەكەیان تاوتوێ كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەدواداچوونی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران، هاوكات حەختی لە باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو و ئاوەرۆ و شەقام و سێكتەرەكانی گەشتوگوار و شوێنەوار لە سنوورەكە كردەوە و ئامادەیی هەر جۆرە كارئاسانی و هاوكارییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی زیاتری كۆی سێكتەرەكانی دەڤەری سۆران دەربڕی.