Skip to the content

زیاتر لە 96 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئامادەكردنی نەمام لە كەلار خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و پەرەپێدانی پارك و باخچەكان لە ڕووانگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی ستراتیژی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بە بەردەوامی لە ڕێگەی خەرجكردنی گوژمەی پێویست بایەخ بە بەشی نەمامگە و ئەندازەی پاركەكان لە سنووری تەواوی شار و شارۆچكەكان دەدات بۆ بەرهەمێنانی نەمام و گوڵی هەمەجۆر بۆ ڕازاندنەوەی شارەكان.

هەر لەم سۆنگەیەوە لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 96 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئامادەكردنی نەمام و سیانە بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار خەرج كرد، كە ئەو گوژمەیە كاریگەری زۆری لەسەر زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو سێكتەرە لە سنووری كەلار دەبێت.