Skip to the content

گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پێنج پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر، كە گوژمەكە زیاتر لە 65 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كراوە.
 پرۆژەكان بریتین له‌ :
-پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی گرتک و رۆست لە قوشتەپە. 
-كڕینی ئامێری ئۆتۆككلەیف بۆ تاقیگەی كۆنترۆڵی جۆری. 
-تۆڕی ئاوی گەڕەكی ڕزگاری لە باسرمە. 
-دیزایینكردنی تاخم غەتاس و ڕاكێشانی كارەبای سەرەكی بۆ بیری ئاو لە گوندی شێوەدەر/ دارەشەكران.
-پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی پیرداود لە شەمامك.