Skip to the content

سێزدە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی ٢٩٥ ملیۆن و ١١٣ هه‌زار دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێزدە پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، پڕۆژه‌كان بوارەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی باخچە و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی دەگرنەوە.  
ئه‌م پڕۆژانه‌ بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕیزبەندی پلانی پڕۆژەكانی شارەوانیی دهۆك لە سەنتەری شارەكەدا جێبەجێ دەكرێن.