Skip to the content

شاندێكی حكومەت لەگەڵ مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك كۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە 5ی حوەزیرانی2022، دكتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و  و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ ژمارەیەك لە مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك كۆبوونەوە.
شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپاردەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بە مەترانەكان گەیاند و دووپاتیان كردەوە كە ئەو پێكەوەژیانەی ئایین و نەتەوەكان لە كوردستان هەیە یەكێكە لە خاڵە درەوشاوە و جێبایەخەكان و لە لای سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری پێدەدرێت و جەختیش لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی پێكەوەژیانی ئایین و نەتەوەكان لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.