Skip to the content

نزیكەی ۱۳۰ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی عەنكاوە خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ۱۲۹ ملیۆن و ۷٨۰ هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە.
گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەیە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی پڕۆژەی خەمڵێندراوی تایبەت بە چاككردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
جێبەجێكردنی پرۆژەكە وێڕای ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە بەرز دەكاتەوە، هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان.