Skip to the content

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانى سلێمانى بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆ و پاراستنی شەقامەكان، تیمەكانی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەڕێوە چوو.
ئەو هەڵمەتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە لایەن تیمەكانی بەشی ئامێرەکان و چاککردن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لە چەند شوێنێكی سنووری شارەکە بەڕێوە چوو. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو هەڵمەتەدا ژمارەیەكی زۆر كرێكار و ئامێری شارەوانی بەشدار و زۆرێک لە كۆڵان و شەقامەکانى شارەکە نۆژەن و قیڕتاو كرانەوە.