Skip to the content

بە گوژمەی ١٣٨ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

 هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- بە گوژمەی 138 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سیدەكان ڕۆژی٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢، دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی گوڵان لە سنووری شارەوانییەكە. ئەم پرۆژە ماوەیەك بەهۆی هاتنی وەرزی زستان بەشێك لە كارەكانی ڕاگیرا،  ئێستا دووبارە دەست بە كارەكانی كرایەوە. 

وێڕای سوودی بۆ گەڕەكەكە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر شۆفێر و هاووڵاتییانی تری شارۆچكەكە لێی سوودمەند دەبن، هاوكات هاووڵاتییانی سنوورەكە دڵخۆشن بە جێبەجێكردنی.