Skip to the content

ساسان عەونی: وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزارییەكاندا جێبەجێ دەكات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ۳۱ ی ئایاری ۲۰۲۲ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە تسوتۆمو هاشیمۆتو، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سومیتۆمۆی ژاپۆنی و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا چەند تەوەرێكی تایبەت بە گەشەپێدانی پڕۆژەكان و پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و جەخت لە گرنگی پەیوەندی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە ڕوئیای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بووژانەوەی كوردستان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، هاوكات باسی لە كار و پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش كرد و ئاماژەی بەوە كرد ئێستا دامودەزگەكانی شارەوانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی خوزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزارییەكاندا جێبەجێ دەكەن.