Skip to the content

سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژانە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیارانی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و هاووڵاتیانی بیانی سەردانی پردی دەلال لە زاخۆ دەكەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی زاخۆ و "پردی دەلال"یان لەو شارە كرد.
بۆ بایەخدانی زیاتر بە پردی دەلال بۆ ئەوەی بە جوانتریش شێوە دەر بکەوێت، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوەیان بۆ پردەكە دانا و ئەمەش هێندەی تر بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و سیمایەكی جوانتری بە پردەكە داوە.
پرۆژەی دانانی سیستەمی ڕووناككەرەوە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێكراوە.