Skip to the content

له‌ شاری هه‌ولێر 13 پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30مەتری و ئاوڕۆی لوولەیی جێبەجێ دەكرێن


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەستی خزمەتكردنی زیاتری شاری هەولێر و پەرەپێدانی پڕۆژەكان، لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی هەولێرەوە 13 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پڕۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی تر ئامادە كراوە.

پڕۆژەكان بریتین له‌ :

١-دروستکردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ.

٢-دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.

٣-دروستکردنی جووتسایدی 30 مەتری لە گەڕەکی ژیان.

٤-دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناغی یەکەم.

٥- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.

٦-دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم.

٧-قیڕتاوکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.

٨-دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.

٩-کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆك.

١٠-قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.

١١-دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.

١٢-قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.

١٣- دروستکردنی شەقامێکی ٢٠م لە گەڕەکی نازناز.