Skip to the content

لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق  (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 9/5/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و گفتوگۆ لەبارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا. شاندەكە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری  ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ڕاوێژکاری تەکنیکی، نوێنەری جایکا لە بەغدا، ڕاوێژکاری پڕۆژەکان لە بەغدا، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان و ڕاوێژکاری پڕۆژەکانی جایكا لە کوردستان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێكردنی كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا، جەخت كرایەوە دەبێت لە پڕۆژەكەدا ڕەچاوی تایبەتمەندی شارستانیەتی هەولێر و فراوانبوونی ئێستای شارەكە بكرێت كە لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.