Skip to the content

لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراق سەردانی سنووری سۆرانیان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق  (GOV.KRD)- ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزارەوە بە باشترین شێوە پێشوازیان لێ كرا و هەرچی كارئاسانییەك كە بۆ گەشتیاران پێویستە، پێشكەشیان كرا.
لە چوارچێوەی پلان و بایەخدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستاندا، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستانیان كرد.
تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیییەكانی گەشتوگوزارەوە لە سنووری سۆران، پێشوازی لە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار كرا، بەشێكیان گەشتیاری هەرێمی كوردستان بوون و ئەوانی دیكەش لە پارێزگەكانی عێراقەوە هاتبوون و نزیكەی پازدە هەزار گەشتیاریش لە هۆتێل و مۆتێل، گوندی گەشتیاری  و کەپرە گەشتیارییەكان مانەوە.