Skip to the content

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٢١ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی٢١ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز ٣ لە شاری هەولێر.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ژمارەیەك ڕاپۆرت و پێشنیازیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە بەرزكردووەتەوە، خۆشبەختانە لە ڕێككەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی خەرجكردنی ئەو گوژمەی دا كە كاریگەری زۆری بۆ باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دەبێت.
ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز٣ لە هەولێر خەرج دەكرێت.