Skip to the content

هەڵمەتی خاوێنكردنەوە لە شارۆچكەكانی عەربەت و قەرەهەنجیر و ماوەت بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)-پرۆسەی هەڵگرتنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ماڵان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان، لەپێناو خاوێنی و پاراستنی ژینگەی شار و شارۆچكەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بە سەرپەرشتیی شارەوانییەكان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوام بەڕێوە دەچێت و لە سنووری دەوروبەری سلێمانیش پرۆسەیەكی گەورەی خاوێنكردنەوە ئەنجامدرا.

پرۆسەكە لە شارۆچكەكانی عەربەت و بازیان ئەڵڵایی و قەرەهەنجیر و ماوەت و چەند شوێنێكی تری سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەندین كرێكار و ئامێری شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك بەشداربوون و بڕێكی زۆر لە پاشماوە و پیسی هەڵگیرایەوە كە هەڵمەتەكە نەمامگە و كۆڵان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی ئەو سنوورانەی گرتەوە.