Skip to the content

٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر كۆكرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥/٥/٢٠٢٢ بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێن و قەڵاچۆكردنی مێشومەگەز لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە بەڕێوەچوو كە نزیكەی ٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو كۆكرایەوە و پاشان شوێنەكان بە خۆڵ داپۆشران، كە لەم هەڵمەتەدا ۱۲ قەلابی گەورە و ٥ قەلابی بچووک و ٥ شۆفەڵی گەورە و ٤ پۆپکات و ژمارەیەكی زۆر كارمەند بەشداربوون.
ئەندازیار ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتیی لیژنەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر بەڕێوەچوو كە ئامانجمان لەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی مەیدانی ئاژەڵان و قەڵاچۆکردنی مێشومەگەز بوو.
سەبارەت بە كۆكردنەوەی بڕی خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو لە مەیدانی ئاژەڵان، گوتی: لە هەڵمەتەكەدا نزیکەی ٥٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی ئاژەڵ و لاشەی فڕێدراوی ئاژەڵی مردارەوەبووی فڕێدراو، كۆكرانەوە، هاوكات بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و قەڵاچۆكردنی مێشومەگەزیش شوێنەكان بە خۆڵ داپۆشران، ئەمەش ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەكات.