Skip to the content

پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێی دهۆك دروست دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای گەڕەكەكە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی دهۆك لەسەر ڕووبەری 1600مەتری چوارگۆشە پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێ دروست دەكەن،
گوژمەی دروستکردنی پاركەكە زیاتر لە 42 ملیۆن دینارە و لەسەر  داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك و لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانەوە جێبەجێ دەكرێت و تاوەكو ئێستا ٩٠%ی كارەكانی  پڕۆژەکە تەواو كراوە و لە قۆناغی داهاتووشدا كاری چاندنی سەوزایی تێدا ئەنجام دەدرێت.