Skip to the content

ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ ملیۆن دینار بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەك و شەش خەرج دەكرێت.
 ئێستا ژماره‌یەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەكەونە قۆناغی جێبەجێكردن، هه‌روه‌ها هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان له‌ شاری هه‌ولێر دەستیپێكردووە.