Skip to the content

ژماره‌یه‌ك بەڕێوەبەرایەتی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 شاندێكی ئەندازیارانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە پێكهاتبوون لە تاهیر عەلی و گۆران بورهان لەگەڵ دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگەی دهۆك بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەری GIS  كه‌ نەخشە و داتا و زانیاری پازدە بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە كە دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگەی دهۆك دەگرێتەوە.
ئەم سەنتەرە بە مینحەی ڕێکخراوی VNGی هۆڵەندی و هاوکاری زانکۆی دهۆک و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران و پانزە بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەبرێت بۆ بنیاتنانی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە سنوورەكە، هاوكات هەمان پڕۆژەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی دەستپێكدایە.
ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێكی كرداریی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە مەبەستی بایەخدان بە تەكنەلۆژیا بۆ ئاسانكاری بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان.