Skip to the content

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەكانە و بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، تەقتەق ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە،  هەر یەك لەم پڕۆژانەش پێویستییەكی گرنگیی دانیشتووانی ئەو سنوورانەن.
پرۆژەكانیش بریتین لە ئاوەڕۆی كۆنكرێتی لە بەستۆڕە، كۆنكرێتكردنی شەقام لە تەقتەق و ڕزگاری، دروستكردنی شەقام لە شاوێس، نۆژەنكردنەوەی شەقام لە كەورگۆسك. هاوكات ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.