Skip to the content

گوژمەی زیاتر له‌ 141 ملیۆن دینار بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەوروبەری هەولێر خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی بەحركە و بنەسڵاوە و دارەتوو و قوشتەپە لە پارێزگەی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 141,545,000 دینار بە مەبەستی تەواوكردنی ژمارەیەك پڕۆژە لە سنووری ئەو چوار شارەوانییە.
ئه‌م گوژمه‌یه‌ لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر خه‌رج ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی دانانی كێربستۆن لە بنەسڵاوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی بەحركەی نوێ، كۆنكرێتكردنی تەواوكەری شەقامی ناوخۆ لە سنووری شارەوانی كانی قڕژاڵە و دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی قوشتەپەی نوێ.