Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ٨٨٥ ملیۆن دینار ٢٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە جۆراوجۆرەكانی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و دیزاینكردنی شەقام و چەند سێكتەرێكی دیكەی خزمەتگوزاری، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری لەسەر داهاتی ئاو و شارەوانی، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٨٨٥ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٧٢٨ دینار بۆ جێبەجێكردنی ٢٠ پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
ناوی پرۆژەكان:
1- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە هەولێر.
2- چاكسازیی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چۆمان لە چوارقوڕنە.
3- دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی ئازادی لە كەلار.
4- كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە گەڕەكی بارزان لە سۆران.
5- چاككردنی شەقام لە ناحیەی شۆڕش.
6- چاككردنی شەقام لە قەرەهەنجیر.
7- نۆژەنكردنەوەی دوو باخچە لە سێمێل.
8- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خواكوڕك - 1ی شوبات لە كەسنەزان.
9- ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی 7-39 هۆمەرەكوێر لە سلێمانی.
10- دابینكردنی پارچەی یەدەگ بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاو لە زاخۆ.
11- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی حەمرین لە هەولێر.
12- دابینكردنی مەواد بۆ كۆگای ئاوی كەلار.
13- دابینكردنی تاخم غەتاس بۆ فلتەرەكانی ئاوی چەمی سیوەیل لە چوارتا.
14- گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاو لە گوندی بهێرێ.
15- تەواوكردنی پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاو لە بهێرێ.
16- گۆڕینی بۆڕی تۆڕی ئاو لە بنەسڵاوە.
17- پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی سێمێل.
18- جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی بەشێك لە شەقام و زەوییەكانی سێبەردان.
19-كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی لە هەولێر.
20- پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20 مەتری لە هەولێر.