Skip to the content

زیاتر لە ٧١ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە كەلار خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە شاری كەلار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ,ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٧١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دینار، بۆ دروستكردنی شەقامێك لە گەڕەكی ئازادی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارە و بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات ڕەزمەندی خەرجكردنی دراوە.
ئەو پرۆژەیە كاریگەریی باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لەو گەڕەكە دەبێت و بە هەزاران كەسیش لە دانیشتووانی ئەو شوێنە لێی سوودمەند دەبن.