Skip to the content

١١٣ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی لەسەر ١١٣ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ٧-٣٩ی هۆمەرەكوێر، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دا.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاوی سلێمانییە و بەپێی ڕیزبەندی پلانی ئەمساڵ و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت، ئەم پرۆژەیە كاریگەریی زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەكەی شاری سلێمانی دەبێت.

لەگەڵ زیادبوونی دانیشتوان و زیاتربوونی خواست لەسەر ئاوی پاک، لە چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانیدا بێئاوی درووست دەبێت. بۆ ئەو مەبەستە حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی ئەم پڕۆژانەوە، دەیەوێت کێشەکانی ئاو چارەسەر بکات.