Skip to the content

بڕی ١٨٧ ملیۆن دینار بۆ چاكسازیی شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە چوارچێوەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی ١٨٧ ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی بەشێك لە شەقامە سەرەكییەكانی ناوشار لە سنووری شارەوانیی شارەزوور.